نرخی نەوت لە ئاستی هەفتانەدا کەمێک بەرز دەبێتەوە

17-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی هەینی، دوایین رۆژی مامەڵەکانی هەفتە 88 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 87 سەنت بەرزبووەوە و بە 62 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
هێوربوونەوەی ناکۆکی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین، دوو هەفتەیە نرخی نەوتی بەردەوام بەرز کردووەتەوە.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 1٪ و نرخی نەوتی سووکی تەکساس بەڕێژەی 2.4٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە.
 
سەرەڕای بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، بەڵام ئەگەری گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکان ئەگەر هاتوو ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی رێکبکەوێت، دەتوانێت نرخەکانی نەوت دووبارە داببەزێنێتەوە.
 
دنیس کیسلەر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی بۆک فایننەشیاڵ لەوبارەیەوە دەڵێت،"خستنەڕووی زیاتری نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەس و ئەگەری گەڕانەوەی نەوتی ئێران، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت سنووردار بن."
 
رۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایگەیاند، لەگەڵ ئێران نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتن.
 
بەپێی شرۆڤەکارانی کۆمپانیای راوێژکاریی IG، "رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەتوانێت ببێتە هۆکاری گەڕانەوەی دەستبەجێی رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بۆ ناو بازاڕەکان."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.