رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە نزیکەی 2317 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ 2324 دۆلار.
بەپێی زوانی مێهتا، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان، سەر بە پلاتفۆمی (ئێف ئێکس ستریت)، "ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ هەوڵی خۆڕاستکردنەوە دەدات، دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی بە دابەزین دەستپێکرد."
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ نرخی کانزای زەرد بەرەو بەرزبوونەوە ئاراستەی گۆڕیوە، بەڵام لەڕووی تەکنیکییەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار فشاری دابەزین لەسەر نرخی زێڕە.
زوانی مێهتا پێیوایە، ئەگەر ئامارەکانی پەیوەست بە کەرتی وردەفرۆشیی ئەمریکا کە بڕیارە کاژێر 3:30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاوببنەوە، ئاشکرای بکات کە ئەو کەرتە گرنگەی ئابووریی ئەمریکا گەشەی کردووە، بە ئەگەری زۆرەوە نرخی زێڕ ئاراستەی بەرەو دابەزین دەگۆڕێت.
لەڕووی تەکنیکییەوە، ئەگەر ئەمڕۆ کڕیاران بازاڕی زێر بەدەستەوە بگرن، پێشبینی دەکرێت نرخی زێڕ بەرز ببێتەوە بۆ ئاستی 2345 دۆلار، بە پێچەوانەوە، نرخی زێڕ ئەگەری هەیە تاوەکو 2277 دۆلار دابەزێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ