یەک بیتکۆین بە نزیکەی 107 هەزار دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت

18-10-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بیتکۆین، گەورەترین دراوی دیجیتاڵیی جیهان، خەریکە هەموو قازانجەکانی ئەم ساڵی لەدەستدەدات.
 
ئەمڕۆ نرخی یەک بیتکۆین بە نزیکەی 107 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. رۆژی هەینییش بۆ کەمتر لە 104 هەزار دۆلار دابەزی.
 
دەستپێکردنەوەی شەڕی بازرگانیی نێوان چین و ئەمریکا گوشاری لەسەر نرخی دراوە دیجیتاڵییەکان داناوە.
 
لە 10 رۆژی رابردوودا نرخی بیتکۆین لە 125 هەزار دۆلارەوە بۆ نزیکەی 103 هەزار دۆلار دابەزیوە.
 
بەهای پشکی ئەو کۆمپانیایانەی مامەڵە بە بیتکۆینەوە دەکەن وەک (کۆین بەیس) و (بیتکۆین ستراتژی) بە رێژەی 5% دابەزینیان بەخۆیەوە بینیوە.
 
بە گوتەی شرۆڤەکاران، دابەزینی نرخی دراوە دیجیتاڵییەکان لە 10 رۆژی رابردوودا یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ بووە کە بووەتە هۆکاری ئەوەی سەرمایە لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکانەوە بگوازرێتەوە بۆ بازاڕی زێڕ.
 
لەگەڵ ئەوەشدا نرخی زێڕ رۆژی هەینی بەڕێژەی 2٪ دابەزی و هەموو ناجێگیرییەکانی نرخی کانزاکان و بازاڕەکان پەیوەستە بە رووداوە جیوسیاسییەکانەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.