نرخی زێڕ دابەزی بۆ نزیکەی 4010 دۆلار

18-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و کاڵبوونەوەی ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا، رۆژی سێشەممە نرخی زێڕی زیاتر دابەزاند.
 
ئەمرۆ سێشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی بۆ 4010 دۆلار.
نرخی زێر لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بۆ رادەستکردنی لە مانگی داهاتوودا بە 4038 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئیدوارد میر، شرۆڤەکاری کۆمپانیای راوێژکاری (مارێکس) لەو بارەیەوە رایگەیاند، " ئەمرۆ نرخی دۆلار بەرزترە و ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی داهاتوودا کاڵ بووەتەوە."
 
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە بەرزبووەتەوە ئەوەش کڕینی زێڕی لەو وڵاتانەی بە دراوی نیشتمانی خۆیان مامەڵەی بەزێڕەوە دەکەن قورستر کردووە. ئەوەش خواستی لەسەر کڕینی کانزای زەرد کەم کردووەتەوە کە بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی نرخەکەی.
 
فلیپ جێفێرسن، جێگری سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاندوووە، بانکەکە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ کەمکردنەوەی سوودی بانکی بکات، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت جارێکی دیکە لە مانگی داهاتوو سوودی بانکی کەمبکرێتەوە.
 
سوودی بانکی کەم لە قازانجی زێڕە و دەبێتە هۆکار بۆ لاوازبوونی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی زێر و کانزاکانی دیکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکانێکی زێڕ لە هەولێر

نرخی مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 60 هەزار دینار دابەزی

نرخی زێڕ سێیەم رۆژی لەسەریەکە لە دابەزین بەردەوامە و بازاڕ ناجێگیرە. مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بۆ ئاستی نزیک لە ملیۆنێک دینار دابەزی.