شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا

19-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو هەولێر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ شاندێک بۆ پرسی مووچە، رێککەوتنی نوێ و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ تایف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ئامانجی سەردانەکە، تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەگشتی، مووچەی کانوونی یەکەمی 2024 و پرسە ئابوورییەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدایە."
 
حکومەتى هەرێمى کوردستان 11 مووچەى ساڵی رابردووی دابەشکردووە، لەکاتێکدا وەزارەتى دارایی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، مووچەى سەرجەم مانگەکانی ناردووە.
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی "بڕیار بوو شاندەکە 16-1-2025 سەردانی بەغدا بکات، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرا."
 
شاندەکە پێکدێت لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی؛ ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
 
تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وێنە: AFP

ترەمپ ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵادەستیی وزەی دامەزراند

سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی بڕیارێکی سەرۆکایەتییەوە ئەنجوومەنێکی نیشتمانیی نوێی دامەزراند لەپێناو باڵادەستیی وزە بۆ ئەوەی ئەمریکا بتوانێت لە رکابەرییدا لەگەڵ چین لە بواری ژیریی دەستکرد، سەرکەوتوو بێت.