بازرگانێکی زێڕ: ئەگەری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ 3250 دۆلار لەئارادایە

21-06-2025
رووداو @Rudawkurdish
زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ رۆژی هەینی بە جێگیری مایەوە و لە ئاستی هەفتانەدا دابەزی.
 
دابەزینی نرخی زێڕ لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا، بەپێی شرۆڤەکاران بۆ دوودڵیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە تاوەکو ئێستا راستەوخۆ پەیوەست نەبووە بە شەڕی ئێران و ئیسرائیل.
 
یەک ئۆنسە زێڕ رۆژی هەینی بە 3368 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، کە کەمترین ئاستیەتی لەدوای 12ی مانگەوە. لە ئاستی هەفتانەدا نرخی زێڕ بە رێژەی 1.2% دابەزیوە.
 
رۆژی هەینی نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بە رێژەی 0.7% دابەزی و بە 3385 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
 
تای وانگ، بازرگانێکی سەربەخۆی زێڕ لەو بارەیەوە رایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ فەرمانی هێرشی نەداوە بۆسەر ئێران و ئێستا پێدەچێت بە شێوازی کاتییش بێت هەواڵە خراپەکان نەمابن، ئەوەش نرخی زێڕی دابەزاندووە."
 
ئەو بازرگانە دەڵێت، "ئەگەری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ 3250 دۆلار لەئارادایە، بەڵام ئەگەر نرخی زێڕ دابەزێت بۆ ئەو ئاستانە، کڕیاران دێنەوە نێو بازاڕ و رێگە نادەن نرخی زێڕ زیاتر دابەزێت."
 
سەرۆکی ئەمریکا دوو هەفتە مۆڵەتی داوەتە ئێران بۆئەوەی چانسی دانوستاندن بڕەخسێنێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ. سەرەڕای ئەوە، شەڕی نێوان ئیران و ئیسرائیل تووندتر بووە و ئێران بەردەوامە لە هاویشتنی مووشەکی بالیستی بۆسەر ئیسرائیل.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.