کۆمپانیا شامارانی کەنەدی پشکەکانی کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی لە کێڵگەی ئەترووش دەکڕێتەوە

22-01-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی وتووێژن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق سەبارەت بە شایستە داراییەکانیان، رووبەرووی ئاڵنگاریی زۆر بوونەتەوە؛ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری نەوتیش وەبەرهێنانەکانی لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.
 
کۆمپانیای شاماران، کە کۆمپانیایەکی کەنەدییە و سەرنجی لەسەر وەبەرهێنانە لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە، "پشکەکانی کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی لە کێڵگەی ئەترووش دەکڕێتەوە."
 
کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی لە کێڵگەی ئەترووش خاوەنی 47.4%ی پشکەکانی کارکردنە.
 
پێشتر کۆمپانیای شاماران خاوەنی 27.6%ی پشکەکانی کارکردن بووە لە کێڵگەی ئەترووش، بەڵام بەپێی راگەیاندنی رۆژی دووشەممەی ئەو کۆمپانیایە، پشکەکانی خۆی لەو رێژەیە بەرزدەکاتەوە بۆ 50%.
 
دوای کڕینی هەموو پشکەکانی کۆمپانیای تاقە، وەکو کۆمپانیاکە دەڵێت، "لە قۆناخی دووەمدا، 25%ی پشکەکان دەفرۆشێتەوە بۆ کۆمپانیای HKNی ئەمریکی لەڕێگەی ئەو گرێبەستەوە کە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پەسندی بکات، بەمەش کۆمپانیای HKN دەبێتە کۆمپانیای سەرکار لە کێڵگەی ئەترووش و ئەرکی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی ئەترووش دەگرێتەدەست."
 
كۆمپانیای HKN جگە لەم گرێبەستە نوێیە کە راگەیێندراوە، لە کێڵگەی سەرسنگ کار دەکات و خاوەنی 62%ی پشکەکانی کارکردنە و رۆژانەی نزیکەی 35 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.
 
ئەگەر هاتوو ئەم مامەڵەیە تەواو ببێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان پەسندی بکات، لە کێڵگەی ئەترووش کۆمپانیای شاماران دەبێتە خاوەنی 50%ی پشکەکان و کۆمپانیای HKN دەبێتە خاوەنی 25% و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش 25%.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.