جۆنسن ئەند جۆنسن بە 10 ملیار دۆلار سزا درا

22-09-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لقێکی کۆمپانیای جۆنسن ئەند جۆنسنی ئەمریکی بۆ سێیەم جار مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند، بۆئەوەی بتوانێت 10 ملیار دۆلار سزا پاکتاو بکات و کۆتایی بەو هەزاران سکاڵایە بهێنێت کە لەسەری تۆمار کراون.
 
62 هەزار سکاڵا لە دژی کۆمپانیای جۆنسن ئەند جۆنسن، کە کۆمپانیایەکی دروستکردنی دەرمانە لە ئەمریکا، تۆمارکراوە؛ ئەوەش بەهۆی پاودەری منداڵ کە یەکێکە لە بەرهەمە ناسراوەکانی کۆمپانیاکە لە هەندێك باردا بەهۆی تێکچوونیەوە بووەتە هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان.
 
بۆ کۆتاییهێنان بەو هەزاران سکاڵایە کە لەسەر جۆنسن ئەند جۆنسن کراوە، لقی کۆمپانیاکە بەناوی (رێد ریڤەر)، کە بەرهەمهێنەری پاودەرەکەیە، لە دادگایەک لە هیوستن مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند.
 
کۆمپانیاکە رەتیکردووەتەوە کە بەرهەمی پاودەری منداڵانەکەی هیچ کێشەیەکی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە یاساییەکانی پەیوەست بەو بەرهەمەی 10 ملیار دۆلار وەکو سزا بداتە بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.