نرخی نەوت زیاتر لە 1% بەرزبووەوە

22-10-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت زیاتر لە 1% بەرزبووەوە، بەهۆی نیگەرانی لە کێشەکانی بەردەم خستنەڕووی نەوت و ئەگەری کڕینەوەی نەوت لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بە مەبەستی پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەو وڵاتە.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 95 سەنت بەرزبووەوە و بە 62 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 92 سەنت بەرزبووەوە و بە 58 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
رۆژی دووشەممە، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیە، نرخی نەوت دابەزی بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 5 مانگی رابردوودا. بازرگانان نیگەران بوون لە تەشەنەکردنی شەڕی بازرگانیی نێوان چین و ئەمریکا و داخرانی حکومەتی ئەمریکا، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.
 
بەردەوامیی شەڕی ئۆکراینا بە ئەگەری زۆرەوە، گوشاری وڵاتانی رۆژئاوایی لەسەر هەناردەی نەوتی رووسیا بۆ وڵاتە ئاسیاییەکان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
 
موکیش شادێڤ، بەڕیوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای راوێژکاری (ئێکس ئانالیزیس) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هەرچەندە بەپێی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، قەبارەی نەوتی زیادە لە بازاڕدا ساڵی داهاتوو بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە ماوەی کورتخایەندا نیگەرانی هەیە لە پچڕانی نەوتی رووسیا، ڤەنزۆیلا، کۆڵۆمبیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست."
 
شرۆڤەکارانی سەر بە بانکی نیوزلاندی ئۆسترالییش لەوبارەیەوە دەڵێن، نرخی نەوت ئەمڕۆ پاڵپشتیی لە پلانی حکومەتی ئەمریکا وەرگرتووە بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتژیی نەوتی ئەو وڵاتە، بەتایبەتی ئەو کاتانەی کە نرخی نەوتی سووکی تەکساس دادەبەزێت بۆ کەمتر لە 60 دۆلار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.