رووداو دیجیتاڵ
نرخی بیتکۆین لەدوای هێرشی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران توانیویەتی بەرگری لە ئاستی 100 هەزار دۆلار بکات.
هەرچەند بۆ ماوەیەک بەهای یەک بیتکۆین دابەزی بۆ نزیکەی 99 هەزار دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە 23ی حوزەیران بەهای یەک بیتکۆین بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 102 هەزار دۆلار.
ئێستا نرخی یەک بیتکۆین بە نزیکەی 102 هەزار و 700 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە 24 کاژێری رابردوودا بە بڕی 31 ملیار دۆلار مامەڵە بە بیتکۆینەوە کراوە و قەبارەی بازاڕی ئەو دراوە دیجیتاڵییە دوو تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ