نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکبووەوە لە 75 دۆلار

23-09-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هاوکات لەگەڵ کەمکردنەوەی بەرچاوی سوودی بانکی، بوونەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 20 سەنت بەرزبووەوە و بە 74 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە کۆبوونەوەی پێشووی بازاڕەکان، نرخی نەوت بەهۆی کەمکردنەوەی سوودی بانکی و کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا بەهۆی باهۆزی فرانسین، بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بوو.
 
بەو پێیەش لە ئاستی هەفتانەدا ماوەی دوو هەفتەی یەک لەدوای یەکە نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، لەدوای ئەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا بە ریژەی 0.5% کەمکرایەوە، شرۆڤەکاران پێیانوایە خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو زیاد دەبێت.
 
شارەزایانی سەر بە بانکی ئوسترالی - نیوزلاندی لەو بارەیەوە لە یاداشتێکدا بۆ وەبەرهێنەران رایانگەیاندووە، "کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، هیوایەکی دروستکردووە بۆئەوەی ئابووریی ئەمریکا رووبەڕووی سستبوونەوەی زیاتر نەبێتەوە، ئەوەش بە ئەرێنی کاریگەریی لەسەر بازاڕی نەوت دادەنێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.