ئەلفابێت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا 18.4 ملیار دۆلار قازانجی کردووە

24-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای ئەلفابێت، کە خاوەنی گووگڵە، ئەنجامی دارایی بەهێزی بۆ چارەکی دووەمی 2025 راگەیاند. داهاتی سەرەکیی رێکلام و خزمەتگوزارییەکانی (کلاود)ـی کۆمپانیاکە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
 
کۆمپانیای ئەلفابێت، داهات و قازانجی لە سەرووی پێشبینییەکانەوە تۆمار کرد، هۆکارەکەیشی خواستی بەردەوام لەسەر رێکلامی دیجیتاڵی و وەبەرهێنانی بەردەوام بووە لە ژیریی دەستکرد. بە بەراورد لەگەڵ چارەکی یەکەمی ئەم ساڵ و چارەکی دووەمی ساڵی رابردوو، ئەلفابێت گەشەیەکی لە تەواوی بەشە سەرەکییەکانی بازرگانییەکەیدا بەدەستهێناوە.
 
لە کاتێکدا هەندێک لە کۆمپانیا تەکنەلۆجییەکانی دیکە رووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە بەهۆی فشاری هەڵاوسان و گۆڕانکاری لە بودجەی کۆمپانیاکاندا، ئەلفابێت توانیویەتی پێگەی بەهێزی خۆی بپارێزێت بەهۆی سەرچاوە هەمەجۆرەکانی داهاتییەوە، بەتایبەتی لە گەڕان، یوتیوب و خزمەتگوزاری (کلاود). سەرنجی کۆمپانیاکە لەسەر ژیریی دەستکرد و ئامرازەکانی ئۆتۆماتیکی، خواستی لەلایەن هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەلفابێتەوە بۆ خزمەتگوزارییەکانی زیادکردووە.
 
سەرەڕای توندبوونی رکابەری لە نێوان پلاتفۆرمەکانی وەک تیکتۆک و ئەمازۆنەوە، مۆدێلی رێکلامی ئەلفابێت خۆڕاگرییەکی بەرچاوی پێیشانداوە. ژینگەی بەرفراوانی گەڕانی گووگڵ، لەگەڵ بە ئامانجکردنی زیرەکانەی رێکلامەکان بەهۆی ژیریی دەستکردەوە، وایکردووە داواکاری بۆ ریکلام لە کۆمپانیای ئەلفابێت زیادبکات. لەلایەکی دیکەوە بودجەی رێکلامی دیجیتاڵی لە ساڵی 2025دا لەلایەن کۆمپانیاکان زیادیکردووە و ئەلفابێت وەک یەکێک لە سوودمەندە سەرەکییەکان دەردەکەوێت.
 
خاڵە سەرەکییەکانی ئەنجامەکانی چارەکی دووەمی 2025:

 

 
داهات بەپێی بەشەکان:
خاڵە سەرەکییەکان:
 
• بوژانەوەی رێکلام: کەرتی گەڕان و یوتیوب هێشتا بزوێنەری ئابووریی سەرەکیی ئەلفابێتن، بەتایبەتی رێکلامەکانی یوتیوب کە زیاتر لە 22% گەشەی ساڵ بە ساڵیان کردووە. داهاتی گەڕان بە تەنیا زیاتر لە 52%ـی کۆی داهاتەکانی پێکهێناوە.
 
• گەشەی گووگڵ کلاود: کەرتی کلاودی ئەلفابێت نزیکەی 24% گەشەی ساڵ بە ساڵی بەخۆیەوە بینیوە و رێژەی قازانجیشی بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنانی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد لەلایەن کۆمپانیاکانەوە باشتر بووە.
 
• کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکان: رێژەی قازانجی کارپێکردن بۆ 32.3% باشتر بووە، کە رەنگدانەوەی کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکانە، تەنانەت لە کاتی بەردەوامیی وەبەرهێنان لە ژیریی دەستکرد و ژێرخاندا.
 
• ئەنجامی "پرۆژە نوێیەکان"، بەشە نوێباوەکانی وەک  Waymo( خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلی خۆکار و بێ شۆفێر)  و Verily ( خزمەتگوزاری داتا، بەتایبەتی لە کەرتی تەندروستی) گەشەی مامناوەندیان بەخۆوە بینیوە، بەڵام بە گشتی هێشتا بە زیان کاردەکەن.
 
ئەنجامەکانی چارەکی دووەمی 2025ـی ئەلفابێت پشتڕاستی دەکەنەوە کە هێشتا هێزێکی باڵادەستە لە رێکلامی دیجیتاڵیدا و لە هەمان کاتدا خزمەتگوزارییەکانی کلاود و ژیریی دەستکردی بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کرووە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکانێکی زێڕ لە هەولێر

نرخی مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 60 هەزار دینار دابەزی

نرخی زێڕ سێیەم رۆژی لەسەریەکە لە دابەزین بەردەوامە و بازاڕ ناجێگیرە. مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بۆ ئاستی نزیک لە ملیۆنێک دینار دابەزی.