نرخی نەوت کۆتایی بە دابەزینە گەورەکانی دوو رۆژی رابردوو هێنا و بەرزبووەوە

25-06-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت رۆژی چوارشەممە بەرزبووەوە و کۆتایی بە دابەزینە گەورەکانی دوو رۆژی رابردووی خۆی هێنا.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 75 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 71 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس رۆژی سێشەممە دابەزین بۆ کەمترین ئاستی خۆیان لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، بەر لەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستپێبکات.
 
دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، نرخی نەوت بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی 5 مانگی رابردووی خۆی.
ئێران و ئیسرائیل رۆژی سێشەممە رازی بوون بەو ئاگربەستەی ترەمپ رایگەیاند و رایانگەیاندووە، پێیەوە پابەند دەبن.
 
تێوەگلانی راستەوخۆی ئەمریکا لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، نیگەرانیی دروستکردبوو لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورموز کە رۆژانە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی پێدا دەگوازرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.