یەک ئۆنسە زێڕ بە 3328 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

25-06-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە ریژەی 0.2% بەرزبووەوە و بە 3328 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی زێڕ رۆژی سێشەممە دابەزی بوو بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا.
 
ئەو بازرگانانەی لە بازاڕی زێڕدا مامەڵە دەکەن، چاوەڕێن بزانن ئاگربەستەکەی نێوان ئێران و ئیسرائیل چەندە جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو چەند هەڵدەکات.
 
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا.
 
پێنوێنی دۆلار دابەزیوە بۆ کەمترین ئاستی لە یەک هەفتەی رابردوودا و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکاش دابەزیوە بۆ کەمترین ئاستی دوو هەفتەی رابردوو.
 
کێلڤین وۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی ئواندا، لەو بارەیەوە رایگەیاند، "دابەزینی بەهای دۆلار و پاشەکشەی سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا بە قازانجی زێڕ شکاوەتەوە."
 
وۆنگ دەشڵێت، هێشتا هۆکاری زیاتر هەن بۆ بەرزکردنەوەی نرخی زێڕ، وەکو نیگەرانیی وەبەرهێنەران لە کورتهێنانی بودجەی ئەمریکا، گەڕانەوەی بابەتی پێناسە گومرگییەکانی نێوان ئەمریکا و هاوبەشەکانی و ئەگەری شکاندنی ئاگربەست لەلایەن ئێران و ئیسرائیلەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.