تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو لە بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە؛ یەک دۆلار نزیکەی 84 هەزار تمەنە

25-06-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بازاڕەکانی ئێران داناوە، بەهای تمەنی بە شێوەیەکی بەرچاو لە بەرامبەر دۆلار بەرزکردەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن دابەزی و یەک دۆلاری ئەمریکی بە کەمتر لە 84 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
ماڵپەڕی نەڤەسان، تایبەت بە نرخی دراوەکان لە بازاڕی نێوخۆیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک دۆلاری بەرامبەر بە 83 هەزار و 650 تمەن داناوە.
 
لە ماوەی 12 رۆژ شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار خۆڕاگریی نواند و نرخی دۆلار نەیتوانی زیاتر لە 94 هەزار تمەن بەرز ببێتەوە.
 
رۆژی سێشەممە، هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیران و ئیسرائیل. نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن زیاتر لە 1000 تمەن دابەزی، ئەمڕۆ چوارشەممەش نزیکەی 1000 تمەنی دیکەی لێبووەوە.
 
بەو پێیەش، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا بە رێژەی 10.6% دابەزیوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.