رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو لێبڕینەی لە مووچەی فەرمانبەران هەیە کە "تەنیا 1%ی مووچەی بنەڕەتییە" لەسەر داوای وەزارەتی پلاندانانی عێراقە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من،" چەند پرسیارێک لای فەرمانبەران دروستبووە و لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بڕە پارەیەکیان بەراورد بە مانگەکانی پێشوو لێبڕاوە.
وەزارەتی دارایی ئەم سێ خاڵەی بۆ مووچەخۆران خستووەتەڕوو:
1- سەبارەت بەو لێبڕینە کە بڕەکەی تەنها لە (1%)ی مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەرانە، لەسەر داواکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە مەبەستی تۆمارکردن و دروستکردنی ژمارەی وەزیفی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بڕدراوە.
2- ئەو لێبڕینی (1%)ە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بووە، تەنها فەرمانبەرانی هەمیشەیی و ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج دەکرێت، بە هیچ جۆرێک خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە.
3- ئەو لێبڕینە تەنها بۆ یەک جارە و لەسەر مووچەی مانگی ئایار لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە جێبەجێ کراوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرجەم فەرمانبەران دڵنیا دەکەنەوە "ئەو بابەتە هیچ پەیوەندیی بە پڕۆژەی هەژماری منەوە نییە."
هاوکات وەزارەتی دارایی دوو نووسراوی هاوپێچ کردووە کە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە (24972) لە 18-12-2024 تایبەت بە تۆماری بایۆمەتری و نووسراوی ژمارە (51187)ی 11-12-2024ی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بەغدا، تایبەت بە ناردنی ژمارەی وەزیفی و ناونیشانی بایۆمەتریی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
.jpg)
.
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ