رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "دەبێت تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئادار بنێرێت."
لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، وەزیری دارایی رژدە لەسەر بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران و "مووچە بە ئەلیکترۆنی بکرێت یاخود نا، دەبێت بەغدا پارە بنێرێت." ئەوەشی خستەڕوو، "دەبێت تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئادار بنێرێت."
لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ پارێزگارەکانی عێراق کۆبووەوە، بەڵام پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارییان نەکرد. جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوە کرد، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانە، "کێشەی نەختینە لە خەرجکردنی بودجەی پارێزگاکان هەیە.
بە گوتەی جەمال کۆچەر، رۆژی چوارشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداریی وەزیری پلاندانانی عێراق دەکات و تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هێشتا مووچەی مانگی شوبات دابەش نەکراوە و بەو هۆیەشەوە لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن و نەخۆشخانە و فەرمانگەکانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین و کۆیە جارێکی دیکە دژی پێنەدانی مووچە، بایکۆت راگەیێندراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ