بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی 103 هەزار تمەنی ئێرانییە

26-03-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
 
لەکاتێکدا پێش نەورۆز نرخی یەک دۆلار بە نزیکەی 97 هەزار تمەن بوو، لەدوای نەورۆز و لە رۆژی سێشەممەوە تاوەکو ئێستا نرخی دۆلار زیاتر لە 5 هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە بەپێی ماڵپەری ئۆنلاینی (نەڤەسان) تایبەت بە نرخی دراوەکان، یەک دۆلار بە 103 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
رۆژی سێشەممە تەنانەت یەک دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە بۆ 105 هەزار تمەن.
 
ئابووریناسان و شارەزایانی بازاڕی ناوخۆی ئێران هۆکاری دابەزینی بەرچاوی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار دەگەڕێننەوە بۆ ئەو ناڕوونییەی سەبات بە ئەگەری دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە.
 
ئێران رەتیکردووەتەوە دانوستاندنی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکات و بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ رایانگەیاندووە یان دەبێت ئێران بە رێککەوتن رازی بێت، یان چاوەڕێی هێرشی سەربازی لە ئەمریکا بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.