رووداو دیجیتاڵ
بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی و بەپێی ماڵپەڕی (نەڤەسان) تایبەت بە نرخی دراوەکان لە ئێران، یەک دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە 69 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی زیاتر لە 10% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
لە کاتێکدا رۆژی هەینی پشووە و رۆژی شەممەش هێشتا بازاڕەکانی ئێران نەکراونەتەوە، بەڵام بەپێی دوایین نرخی ماڵپەڕە ئینتەرنێتییەکان، یەک دۆلار بە 69 هەزار و 100 تمەن مامەڵەی پێوە کراوە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، کۆتاییان بە هێرشەکانی بەرەبەیانی رۆژی شەممە هێناوە و بازاڕەکان چاوەڕوانی وەڵامدانەوە و کاردانەوەی بەرپرسانی ئێران دەکەن.
نەورۆزی ئەم ساڵ بەهای یەک دۆلار بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 70 هەزار تمەن.
زۆربەی شرۆڤەکاران پێیانوایە تاوەکو چەند رۆژی داهاتوو بەهای دۆلار ئاستی 70 هەزار تمەنیش تێدەپەڕێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ