یەک ئۆنسە زێڕ بە 2741 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

26-10-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ لەکاتی داخستنی بازاڕەکاندا رۆژی هەینی بە رێژەی 0.2% بەرزبووەوە و یەک ئۆنسەی بە 2741 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پاڵپشتیی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە. لە گرێبەستەکانی داهاتوودا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 2754 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەدوای داخستنی بازاڕەکانی جیهان کراوە، لەبەر ئەوەش کاریگەرییەکانی هێرشەکەی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان دەردەکەوێت، بەڵام تەنانەت پێش هێرشەکەی ئیسرائیل چاوەڕێی هێرشێکی لەو چەشنە پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستکردبوو.
 
بۆب هابێرکۆرن، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (ئاڕ جی ئۆ فیوچەرز) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئەوەی کە بازرگانان چاوەڕوان دەکەن لەنێوان ئیسرائیل و ئێران شەڕ رووبدات، رۆژی هەینی پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە."
 
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئەم ساڵ نرخی زێڕی بە ریژەی 32% بەرز کردووەتەوە.
 
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە رۆژی هەینیدا سەرەڕای ئەوە روودەدات کە بەهای دۆلاریش بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە بەرزبووەتەوە.
 
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەپێی شرۆڤەکاران لەبەر ئەوەیە چەنسی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بەپێی هەندێک لە راپرسییەکان، بەرزبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.