بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە 83 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

28-02-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزی، ئەگەری درێژکردنەوەی رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەسەوە نەیتوانی بۆ دووەم رۆژ ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی ئەو بەرهەمە ستراتیژییە.
 
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی شووبات 38 سەنت دابەزی و بە 83 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 35 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
بازرگانان پێیانوایە ئەگەری کەمە بەمزووانە بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی دابەزێنێت و ئەوەش قورسایی خستووەتەسەر بازاڕەکان.
 
بەردەوامیی هەڵاوسان لە ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆئەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ سیاسەتی نەختیی خۆی بکات.
 
رۆژی سێشەممە میشڵ باومان، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، "هیچ پەلەمان نییە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی." هەروەها هۆشداریی دابوو لەوەی دابەزاندنی سوودی بانکی دەتوانێت پرۆسەی کەمکردنەوەی هەڵاوسان لە ئەمریکا پەکبخات.
 
رۆژی سێشەممە هەردوو نرخی نەوتی برێنت و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا زیاتر لە 1 دۆلار بەرزبوونەوە، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین سەرچاوە لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس ئاماژەیان بۆ ئەوە کردبوو کە رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت درێژدەکەنەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.