رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بیتکۆین بە بەرزبوونەوە کرایەوە و 119 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.
بەپێی شرۆڤەکاران، هەرچەشنە بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای بیتکۆین گرێدراوە بەوەی نرخی ئەو دراوە دیجیتاڵییە بتوانێت 120 هەزار دۆلار تێپەرێنێت.
لەڕووی تەکنیکییەوە هێڵی 118 هەزار و 300 دۆلار وەک هێڵێکی بەرگری بۆ نرخی بیتکۆین چاوی لێدەکرا، بەڵام تێپەڕاندنی ئەو هێڵە رێگەی بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بیتکۆین خۆش کردووە.
ئێستا نرخی یەک بیتکۆین بە 119 هەزار 330 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەگەر بیتکۆین بتوانێت ئەمڕۆ 119 هەزار و 800 دۆلار تێپەڕێنێت و بەرەو 120 هەزار دۆلار بڕوات، ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری هەیە.
بەپێی ماڵپەری (نیوز بی تی سی)، ئەگەر نرخی بیتکۆین نەتوانێت بە ئاسانی 120 هەزار دۆلار تێپەڕێنێت، ئەگەری دابەزینی بۆ ئاستەکانی 117 هەزار و 116 هەزار دۆلار هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ