رووداو دیجیتاڵ
لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بە رێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە 2733 دۆلار.
لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بۆ مانگی 12، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە رێژەی 0.3% دابەزی و گەیشتە 2745 دۆلار.
پێنوێنی دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە رێژەی 0.2% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە سێ مانگی رابردوودا.
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان، سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (کەی سی ئێم ترەید)، لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بەهای دۆلاری ئەمریکی دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ژاپۆن، بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و ئەوەش نرخی زێڕی دابەزاندووە."
بازرگانانی زێڕ ئێستا چاویان لە داتای نوێی ئابووریی ئێرانە، بۆئەوەی هێمای نوێیان بۆ دەربکەوێت لەسەر ئەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بەرەو چ ئاراستەیەک سیاسەتی نەختی دەگۆڕێت.
ئەم هەفتەیە ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا و نرخەکانی بەکاربەر لەو وڵاتە بڵاودەبنەوە کە بە ئەگەری زۆرەوە کاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ دادەنێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ