نرخی نەوتی برێنت بۆ زیاتر لە 64 دۆلار بەرزبووەوە

29-10-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمرۆ چوارشەممە نرخی نەوت کۆتاییهێنا بە دابەزینەکانی لە 3 رۆژی رابردوودا و بەرزبووەوە، کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 20 سەنت بەرزبووەوە و بە 64 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 18 سەنت بەرزبووەوە و بە 60 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەپێی پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا، قەبارەی نەوت و سووتەمنی کۆگاکراو لە هەفتەی رابردوودا دابەزیوە.
 
قەبارەی نەوتی کۆگاکراو زیاتر لە 4 ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە. ئەوەش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لەمرۆدا، بەڵام هێشتا بازرگانانی نەوت نیگەرانی خستنەڕووی نەوتی زیاتر لەلایەن گرووپی ئۆپێک پڵەسن.
 
(پریانکا ساجێدڤا)، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (فلیپ نۆڤا)، لەو بارەیەوە رایگەیاند، "رەنگە سزاکانی سەر رووسیا ببێتە هۆکار بۆ ئەوەی خستنەڕووی نەوتی زیاتر لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە کاریگەری هێندە لەسەر بازاڕی نەوت دانەنێت و بەرزبوونەوی نرخی نەوت بەردەوام بێت."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکانێکی زێڕ لە هەولێر

نرخی مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 60 هەزار دینار دابەزی

نرخی زێڕ سێیەم رۆژی لەسەریەکە لە دابەزین بەردەوامە و بازاڕ ناجێگیرە. مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بۆ ئاستی نزیک لە ملیۆنێک دینار دابەزی.