رووداو دیجیتاڵ
نرخی ئۆنسەیەک زیو ئەمڕۆ چوارشەممە 32 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 47.44 دۆلار. نرخی هەر کیلۆیەکیش گەیشتە 1,525 دۆلار.
دوێنێ سێشەممە نرخی ئۆنسەیەک زیو بۆ ئاستی 45.58 دۆلار دابەزی کە نزمترین ئاستی یەک مانگی رابردوو بوو.
شرۆڤەکاران دەڵێن، بەرزبوونەوەی نرخی زیو هۆکاری تەکنیکییە، بەتایبەتی لە هەفتەی رابردووەوە نزیکەی 7 دۆلار دابەزیوە بۆ هەر ئۆنسەیەک.
هۆکاری سەرەکیی دابەزینەکەی هەفتەی رابردووی زیو بۆ گەشبینی بە رێککەوتنی ئەمریکا و چین لەسەر کێشە بازرگانییەکانی نێوانیان دەگەڕێتەوە.
بازرگانان ئێستا چاوەڕوانی بڕیاری بانکی ناوەندیی ئەمریکان کە ئەمشەو کاژێر 21:00 بە کاتی هەولێر بڕیاری خۆی لەبارەی رێژەی سوود رادەگەیێنێت.
نیو کاژێر دواتر و لە 21:30، جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا باس لە نوێترین پێشبینییەکانی بانکەکەی لەبارەی ئابووریی ئەمریکا و سیاسەتی نەختینەیی دەکات کە قسەکانی دەکرێت کاریگەریی گەورە لەسەر بازاڕەکان دابنێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ