رووداو دیجیتاڵ
ئەمرۆ چوارشەممە نرخی نەوت ئاراستەی بەرەو بەرزبوونەوەی زیاترە.
نرخی نەوتی برێنت لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ئەمڕۆ چوارشەممە 14 سەنتی دیکە بەرزبووەوە بە 72 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 12 سەنت بەرزبووەوە و بە 69 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەم ئاستانە بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا.
رۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە رووسیا کرد ئەگەر لە ماوەی 10 تاوەکو 12 رۆژدا کۆتایی بەشەڕ نەهێنێت، ئەوا بەڕێژەی 100٪ پێناسی گومرکی دەسەپێنێت بەسەر ئەو وڵاتانەی کە مامەڵە لەگەڵ رووسیا دەکەن.
پێشتر ترەمپ مۆڵەتی 50 رۆژی دابووە پووتین بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ئۆکراینا.
رۆژی رابردوو نرخی نەوت بەهۆی هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپ لە رووسیا، بەڕێژەی 3٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
کۆمپانیای راوێژکاری (ING) لەو بارەیە رایگەیاند، "پێناسی گومرکی 100٪ زۆر بەرزە و دەبێتە هۆکاری گۆڕانکاری خێرا لە بازاڕی نەوتدا."
ING دەڵێت، 100٪ پێناسی گومرکی دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی کڕیارانی نەوتی رووسیا نەتوانن بەردەوام بن لە کڕینی نەوتی ئەو وڵاتە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ