ئۆنسەیەک زێڕ بە 3291 دۆلارە

31-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی هەینی دوایین رۆژی مامەڵەکانی هەفتە، نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.7٪ بەهای خۆی لەدەستدا و ئۆنسەیەکی بە کەمتر کە 3300 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە بەڕێژەی 0.1٪، بووە هۆکار بۆ ئەوەی لە دوایین ساتەکانی داخستنی بازاڕدا، ئۆنسەیەک زێڕ بە 3291 دۆلار دابخرێت.
 
دەیڤید میگەر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی های ریج فیوچەرز لەوبارەیەوە رایگەیاند، "دۆخی بازاڕی زێڕ بە چەشنێکە هۆکاری کەم بەدی دەکرێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە کورتخایێندا."
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، شەڕی بازرگانی و پێناسە گومرگییەکانی دۆناڵد ترەمپ کە بەم دواییە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دژایەتی دەکرێت، هێز و کاریگەری خۆی لەسەر بازاڕی زێڕ لە دەستداوە."
 
میگەر دەڵێت، "بەهۆی ئەوەی کاریگەریی مەترسییە جیوسیاسییەکان لە بازاڕدا کاڵ بووەتەوە، خواستی بازرگانان بۆ کڕینی زێڕ کەمبووەتەوە."
 
لە بازاڕی فیزیکی زێڕدا، بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاوبوونەوەتەوە، قەبارەی کڕینی زێڕ لە هیندستان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە نێوخۆی ئەو وڵاتە، کەمبووەتەوە کە کاریگەری داناوە لەسەر دابەزینی نرخی کانزای زەرد.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.