رووداو دیجیتاڵ
تیمی ئەستێرەی جیهانی، بیۆنسێ، دوای ئەو رووداوە ترسناکەی لە کۆنسێرتەکەیدا لە شاری هیوستن روویدا، بێدەنگییان شکاند و رایگەیاند، لە رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی هەڵواسراو کە بیۆنسێ لە نێویدابوو، بەشێوەیەکی مەترسیدار لار بووەوە و ناچاری کرد هاوار بکات و بڵێت "بوەستن".
لە راگەیێندراوێکی فەرمیی کۆمپانیای "Parkwood Entertainment"، تیمەکە روونیکردووەتەوە: لە کۆنسێرتەکەی شاری هیوستن لە یاریگەی "NRG"، کێشەیەکی تەکنیکی بووە هۆی لاربوونەوەی ئۆتۆمبێلە هەڵواسراوەکە، کە بیۆنسێ (43 ساڵ) لە نێویدا بوو؛ کاتێک گۆرانییە بەناوبانگەکەی "16 Carriages"ـی پێشکێشکرد، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە بەشێوەیەکی مەترسیدار لاربووەوە، ئەمەش ترسی لای ئامادەبووان دروستکرد؛ لە ئەگەری کەوتنە خوارەوەی.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئۆتۆمبێلەکە بەخێرایی دابەزێنرا و کەس زیانی پێنەگەیشت، کۆنسێرتەکەش بەبێ هیچ کێشەیەکی دیکە بەردەوام بوو.
دوای کۆتاییهاتنی ئاهەنگەکە، بیۆنسێ چەند وێنەیەکی کۆنسێرتەکەی لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و نووسیبووی: "خۆشم دەوێیت، هیوستن".
ئەستێرە جیهانییەکە لە چوارچێوەی گەشتی هونەریی "Cowboy Carter"، کۆنسێرتێکی لە شاری هیوستنی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا پێشکێشکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ