رووداو دیجیتاڵ
بیۆنسێ، گۆرانیبێژی ئەمریکی، گەشتێکی نوێی هونەریی راگەیاند کە لە بەهاری ئەمساڵ دەستپێدەکات و زنجیرە کۆنسێرتێک لە ئەمریکا و ئەوروپا لەخۆدەگرێت.
کۆنسێرتەکە بۆ ناساندنی نوێترین ئەلبوومیەتی بەناوی "Cowboy Carter" کە براوەی خەڵاتی گرامییە بۆ باشترین ئەلبوومی ساڵ.
گەشتە هونەرییەکە لە 28ـی نیسانی 2025 لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا دەستپێدەکات، دواتر لە شیکاگۆ، نیویۆرک، لەندەن، پاریس، هیستن و واشنتن درێژەی پێدەدات، دوایین دوو کۆنسێرتی لە 10 و 11ـی تەمموزی 2025 لە ئەتڵەنتا بەرێوەدەچن.
بیۆنسی، براوەی 35 خەڵاتی گرامییە و ئەمساڵ بۆ یەکەمجار خەڵاتی گرامی بۆ باشترین ئەلبوومی ساڵی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی چوار جار بۆ ئەو خەڵاتە بەربژێرکرا.
ئەلبوومی "Cowboy Carter" لە 29ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و لە 27 تراک پێکهاتووە.
بیۆنسێ، لە 4ـی ئەیلوولی 1981 لە دایکبووە، گۆرانیبێژ، تێکستنووسی گۆرانی و سەماکاری ئەمریکییە، سەرکەوتنەکانی وایکردووە ببێتە ئایکۆنێکی کولتووری. ئەو هونەرمەندە لە کۆتایی نەوەدەکاندا ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا و ئەندامی گرووپی کچانی "Destiny's Child" بووە کە بەرهەمەکانی پڕفرۆشترینی گرووپی کچانن لە هەموو سەردەمێکدا.
بیۆنسێ، زیاتر لە 200 ئەلبوومی گۆرانیی لە جیهاندا فرۆشراون، یەکەم هونەرمەندە حەوت ئەلبوومی تاکە کەسییەکەی لە لیستی بەرهەمە پڕفرۆشەکانی "بیلبۆرد 200"ـدا هاتووە.
ئەو گۆرانیبێژە جیهانییە، بەهۆی بەرهەمەکانییەوە 35 خەڵاتی گرامی، 26 خەڵاتی ڤیدیۆمیوزیکی ئێم تیڤی، 25 خەڵاتی "NAACP"، هەروەها 31 خەڵاتی "BET" و 25 خەڵاتی میوزیکی سۆڵ تراینی وەرگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ