دەرهێنەری فیلمی خوشکانی شەڕ ناوەڕۆک و شوێنی وێنەگرتنی فیلمەکە ئاشکرادەکات

01-10-2019
رووداو @Rudawkurdish
دیمەنێک لە فیلمی خوشکانی شەڕ
دیمەنێک لە فیلمی خوشکانی شەڕ
نیشانەکردن فێستیڤاڵى نێودەوڵەتیی فیلمى سلێمانى SIFF2019 RudawinSIFF
A+ A-

رووداو - هەولێر 

 

فیلمی خوشکانی شەڕ ئەمڕۆ دەبێتە فیلمی دەستپێک لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، کارۆلینا فۆرێستی دەرهێنەری فیلمەکە لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ، باسی ناوەڕۆکی فیلمەکەی کرد و رایگەیاند، فیلمەکە ئازایەتی ژنی کورد لە شەڕی دژی داعش دەردەخات.
 
کارۆلینا لەبارەی ناوەڕۆکی فیلمەکە گوتی "ناوەڕۆکی فیلمەکە باسی کچێکی ئێزدی دەکات کە لە چنگی داعش هەڵاتووە، دواتر چووەتە نێو هێزێکی سەربازی و لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان شەڕی داعش دەکات، بۆ من گرنگ بوو پیشانی جیهانی بدەم کوردەکان بە گشتی و ژنی کورد بەتایبەتی لە بری هەموو جیهان لە هێڵەکانی پێشەوە بە شێوەیەکی راستەقینە شەڕی تیرۆتیستانی داعش دەکەن".
 
کارۆلینا روونیکردەوە، نابێت جیهان جینۆسایدی کچانی کوردانی ئێزدی بە دەستی داعشیان بیربچێتەوە و رایگەیاند، کوردەکان پێکەوە لەژێر یەک ئاڵادا رووبەڕووی دڕەندەترین تاقمی تیرۆریستی بوونەوە.
 
دەرهێنەری فیلمەکە ئاشکرایکرد، سەرۆکۆماری تورکیا لە فیلمەکە نیگەرانە هەروەها بەشێک لە تورکەکانیش، بۆیە هێرشیان دەکەنە سەر. بەڵام ئەوە رێگەیان لێناگرێت کە راستییەکان بە جیهان بڵێن.
 
کارۆلینا ناوی ئەو ناوچانەی ئاشکراکرد کە دیمەنی فیلمەکەی لێ وێنەگرتوون و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ترەیلەری فیلمەکە زیاتر لە سێ ملیۆن بینەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب هەبووە.
 
کارۆلینا رایگەیاند "لە مەغریب وێنەی فیلمەکەمان گرتووە، هەروەها لە دەوروبەری هەولێرێش وێنەمان گرتووە، لەو شوێنەی کە شەڕی تێدا بووە و توانیمان بە بودجەیەکی کەم فیلمەکە بەرهەم بهێنین و لەو کاتەی ترایلەری فیلمەکەمان بڵاوکردووەتەوە تاوەکو ئێستا سێ ملیۆن جار بیندراوە".
 
فیلمی خوشکانی شەڕ ئەمڕۆ سێشەممە، کاژێر 07:00ـی ئێوارە وەک فیلمی دەستپێک لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی نمایشدەکرێت.

 

کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دەرهێنەری فیلمەکە:

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە