2025؛ ساڵی زێڕینی سینەمای چین و شکاندنی ریکۆردەکان

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
سینەمایەکی ئایماکس لە چین
سینەمایەکی ئایماکس لە چین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ساڵی 2025 بۆ پیشەسازیی سینەمای چین، ساڵێکی ئاسایی نەبوو؛ ساڵی شکاندنی ریکۆردەکان و گۆڕینی هاوکێشەکان بوو.
 
بەگوێرەی ئیدارەی فیلمی چین، کۆی داهاتی بۆکس ئۆفیس گەیشتووەتە حەوت ملیار دۆلاری ئەمریکی، کۆی فرۆشی بلیت بەراورد بە ساڵی پێشتر، 22٪ زیادیکردووە.
 
ژاو ژۆیو، بینەری فیلمی چینی دەڵێت: "ئەو فیلمەی [لە 2025] قووڵترین کاریگەریی لەسەر دانام، فیلمی (Ne Zha 2) بوو کە لە مانگی کانوونی دووەم بڵاوکرایەوە. فیلمەکە لە چیرۆک و ئەفسانەی کولتووریی دێرینی چینییەوە وەرگیراوە و بەرهەمهێنانەکەی ناوەزەیە".
 
فیلمە نێوخۆییەکان باڵادەستییان هەبوو و داهاتەکەیان گەیشتە 5.89 ملیار دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش بەراورد بە 2024 بەڕێژەی 79% زیادیکردووە. 
 
لە 2025ـدا، زیاتر لە ملیارێک و 200 ملیۆن بلیت فرۆشراون. لەو نێوەندەدا 51 فیلم داهاتیان لە بۆکس ئۆفیس نزیکەی 15 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە کە 33ـیان بەرهەمی نێوخۆیی بوون. 
 
بینەرێکی فیلم ئاماژەی بۆ ئەوەدەکات: "فیلمی (Nobody) زۆرترین کاریگەریی لەسەر داناوم. کەسایەتییەکانی ناو فیلمەکە هەر وەکو ئێمەی خەڵکی ئاسایین کە بۆ ژیان بە سەختی کاردەکەین. فیلمەکە ئارامکەرەوە و هێزبەخش بوو".
 
دیارترین رەوتی سینەمای چین لە 2025، فیلمە ئەنیمەیشنەکان بوون، بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ریزبەندییەکانی سەرەوەی بۆکس ئۆفیسیان داگیرکرد؛ بە جۆرێک چوار لە 10 فیلمی یەکەمی ساڵ، فیلمی درێژی ئەنیمەیشن بوون.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە