'پێکەنین و بیرچوونەوە' لە فێستیڤاڵێکی فیلم لە مەغریب خەڵاتکرا

03-06-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن هەوراز محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کورتەفیلمی 'پێکەنین و بیرچوونەوە' لە سیناریۆ و دەرهێنانی هەوراز محەممەد، دەرهێنەری کورد، خەڵاتی سەرەکیی پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی نووڕی لە کازابلانکای مەغریب بەدەستهێنا.
 
هەوراز محەممەد، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵەکە بەناوی 'خەڵاتی گەورە' دەبەخشرێتە باشترین فیلمی بەشداربوو و کورتەفیلمی 'پێکەنین و بیرچونەوە' توانی خەڵاتەکە بەدەست بێنێت.
 
'پێکەنین و بیرچونەوە' فیلمێکی مێژوویی سیاسی کۆمیدیە، رووداوەکانی لە بیستەکانی سەدەی رابردوو روودەدەن، ئەوکاتەی دەوڵەتی عێراق رادەگەیێندرێت و باشووری کوردستان دەکرێتە بەشێک لەو وڵاتە. 
 
لە فیلمەکەدا باس لە چایخانەیەک دەکرێت کە چای نییە بیفرۆشێت، ئەویش بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی ئینگلیزەکانەوە کە چەند مانگێکە هەموو جوڵەیەکی بازرگانیان بە ئامانج گرتووە، بەهۆی ئەم چا نەخواردنەوەیەوە خەڵکی شارەکە هەمووی سەریان ژان دەکات، بەڵام بەردەوام خەڵکەکە نوکتە دەگێڕنەوە و پێدەکەنن، سەرەڕای ئەو ئازارەی کە هەیانە.
 
فیلمەکە لە 2018 لە سلێمانی بەرهەمهاتووە و ستافەکەی لە 60 هونەرمەند لە پشتی کامێرا و بەردەم کامێراوە کاریان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی (KPop Demon Hunters)

(KPop Demon Hunters) ئاوێتەیەکە لە میوزیک و ئەفسانە کۆنەکانی کۆریا

ئەنیمەیشنی (KPop Demon Hunters) بەرهەمی کۆمپانیای نێتفلێکسە، کە ئەمساڵ بووە براوەی دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب؛ خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن و باشترین گۆرانی ڕەسەنی بۆ گۆرانی "Golden"، ئاوێتەیەکە لە میوزیکی کەی-پۆپ و ئەفسانە کۆنەکانی کۆریا.