رووداو دیجیتاڵ
زنجیرەی بەنێوبانگی (Peaky Blinders) بە دوو وەرزی نوێ کە هەر یەکێکیان لە شەش ئەڵقە پێکدێت و درێژی هەر ئەڵقەیەکیش کاژێرێکە، درێژە بە چیرۆکە رەسەنەکە دەدات.
کیلیان مۆرفی، ئەکتەری سەرەکیی زنجیرەکە، لەگەڵ ستیڤن نایت، وەک بەرهەمهێنەری جێبەجێکار بەشدار دەبێت.
رووداوەکانی هەردوو وەرزی نوێی زنجیرەکە، تەواوکەری چیرۆکی زنجیرەکە دەبەن و ئێستا لە قۆناغی پێش بەرهەمهێناندایە و چاوەڕوان دەکرێت لە 2026بڵاوبکرێتەوە.
کات و ستافی کارکردنی زنجیرەکە کە چیرۆکی نەوەیەکی نوێی خەڵکی شاری بێرمینگام دەگێڕێتەوە، لە ماوەی داهاتوودا ئاشکرا دەکرێن. لە دوای بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە لە یەکێک لە کەناڵەکانی بەریتانیا، دواتر لەسەر ئاستی جیهانی لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە.
دروشمی زنجیرە نوێیەکە دەڵێت: بەریتانیا لە 1953، دوای بۆمبارانکردنی تووند لە جەنگی جیهانی دووەمدا، بێرمینگام داهاتوویەکی باشتری دەبێت، لە سەردەمێکی نوێی زنجیرەکەدا، بەرهەمی ستیڤن نایت، رکابەری لەسەر خاوەندارێتی پڕۆژەی گەورەی ئاوەدانکردنەوەی بێرمینگام دەگۆڕێت بۆ رکابەرییەکی سەخت و ئەفسانەیی، ئەمە شارێکە پڕ لە دەرفەت و مەترسیی بێ وێنە: خێزانی شێڵبی لە دڵی خوێناویی ئەم شارەدایە.
.jpg)
زنجیرەی (Peaky Blinders) شەش وەرزی بە رۆڵی سەرەکیی مۆرفی بەرهەمهێنراوە و سەرکەوتنێکی جیهانیی بەدەستهێنا، یەکەم وەرزی لە 2013 بڵاوکرایەوە، ساڵێک دواتر لە نێتفلێکس بڵاوکرایەوە و خەڵاتی بافتای بۆ باشترین زنجیرە دراما بۆ وەرزی چوارەم بەدەستهێنا.
.jpg)
لەگەڵ گەشەکردنی زنجیرەکە و گۆڕینی بۆ پیشەسازییەکی سەربەخۆ، کە کتێبی تایبەت بە خۆی لێ چاپکرا و جلوبەرگ، یاریی ڤیدیۆیی و بەرهەمێکی شانۆیی مۆدێرنی لێ بەرهەمهێنراوە، ستیڤن نایت، نووسەری چیرۆکەکە چەندین جار رایگەیاندووە: "سەرنجی لەسەر ئەوەیە کە ئەم چیرۆکە درێژە بکێشێت تەنانەت دوای ئەوەی دەبێتە فیلمێکی درێژیش".
.jpg)
گوتیشی: "ئەمڕۆ، دڵخۆشم بە راگەیاندنی ئەم بەشە نوێیەی چیرۆکی پیکی بلایندەرز، جارێکی دیکە، رووداوەکانی لە دەوری بێرمینگام دەسوڕێنەوە، چیرۆکی شارێک دەگێڕێتەوە کە لەسەر خەڵووزی بۆمبارانکردنی بێرمینگام هەڵدەستێتەوە، نەوەی نوێی شێڵبی کۆنتڕۆڵی گرتووەتە دەست، گەشتێکی نایاب دەبێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ