رووداو دیجیتاڵ
لە دوای ئەو دەنگدانەوەی زۆرەی زنجیرەی "Peaky Blinders" هەیبوو، بڕیار وەک فیلمێکی سینەمایی بەرهەمبهێندرێت و لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە.
هەواڵی بەرهەمهێنانی فیلمەکە رۆژی چوارشەممە 5ـی حوزەیرانی 2024 لەلایەن نێتفلێکس بڵاوکرایەوە و بڕیارە ئەمساڵ بەرهەمهێنانی دەستپێبکات.
لەم بەرهەمە سینەماییەدا کیلیان مۆرفی، ئەکتەری ئێرلەندی رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕێت؛ پێشتریش رۆڵی سەرەکی لە زنجیرەکەدا گێڕاوە. تۆم هارپەر، دەرهێنەری وەرزی یەکەمی زنجیرەکە، دەبێتە دەرهێنەری فیلمەکە، ستیڤن نایت، سیناریۆی فیلمەکە دەنووسێت.
"Peaky Blinders" شەش وەرزی بەرهەمهێنراوە و براوەی چەندین خەڵاتە، رووداوەکانی لە سەدەی بیستەم لە بێرمینگهامی ئینگڵتەڕا روودەدەن.
پێدەچێت کیلیان مۆرفی، بەو پڕۆژەیە دڵخۆش بێت و دەڵێت: "کارێکی زۆر دڵخۆشکەرە جارێکی دیکە لە کۆپییەکی سینەمایی "Peaky Blinders" لەگەڵ ستیڤن نایت و تۆم هارپەر کار بکەمەوە".
جگە لەم زانیارییانە، وردەکاری لەبارەی سیناریۆ و تەواوی ستافی فیلمەکە ئاشکرا نەکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ