نوێترین دیزاینەکانی لوی ڤیتۆن بۆ بەهار و هاوینی 2023 خرانەڕوو

05-10-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
بەشێک لە بەشداربووانی نمایشی دیزاینەکانی لوی ڤیتۆن
بەشێک لە بەشداربووانی نمایشی دیزاینەکانی لوی ڤیتۆن
نیشانەکردن لوی ڤیتۆن
A+ A-
رووداو دیجتیتاڵ

لوی ڤیتۆن، براندی جلوبەرگی فەرەنسی، لە کۆتایی هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریسدا، بەرهەمەکانی بۆ وەرزی بەهار و هاوینی 2023 خستنەڕوو. 
 
چەندین ئەستێرەی نێوداری هۆلیوود و بۆلیوود لەگەڵ ژمارەیەک گۆرانیبێژ و ئەستێرەی بەناوبانگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆ بینینی دیزانە سەرنجڕاکێشەکانی لوی ڤیتۆن، لە پاریس ئامادە بوون، لەوانە سۆفی تێرنەر، ئەکتەری بەریتانی کە بە رۆڵی سانسا ستارک لە زنجیرە درامای 'Game of Thrones' نێوبانگی دەرکردووە؛ جانێت جاکسن، گۆرانیبێژی ئەمریکی و دیپیکا پادوکۆن، ئەکتەری ناسراوی بۆلیوودی.
 
ناتالی ئیمانوێل، خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بە بەشداربوونی لە هەفتە نمایشەکە دەربڕی و گوتی: "زۆر دڵخۆشم کە بانگهێشتکراوم، پاریس یەکێک لە خۆشترین شارەکانی جیهانە، ماوەیەکە کار ناکەم، بۆیە کاتم هەبوو و نەمویست ئەم هەلە لەدەست بدەم. من پێشتر سەیری ئەم دیزاینەرە ناوازانەم کردووە کە ئەو کارە جوانانە دەکەن. بۆ من زۆر جێگەی خۆشحاڵییە هاتوومەتە ئێرە و ئەم بەرهەمانە دەبینم."
 
نمایشەکە لە گۆڕەپانێکی نزیک مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس بەڕێوەچوو و لوی ڤیتۆن چەندین دیزاینی نوێی تەنوورەی کورت، پشتێن، کۆت و پانتۆلی ئاوریشمی، پێست و کوتاڵی جۆراوجۆر و رەنگاوڕەنگ پێشکێشکردن.
 
هەفتە نمایشی پاریس ساڵانە دوو جار بەڕێوەدەچێت، تێیدا دیزاینەر و براندە بەناوبانگەکانی جیهان دوایین بەرهەمەکانیان دەخەنەڕوو، خولی ئەمساڵی لە 26-9-2022 دەستیپێکرد و دوێنێ سێشەممە 4-10-2022 کۆتاییهات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە