لە هەولێر شەشەمین پێشانگەی تایبەتی بەهێز نامیق کرایەوە

07-07-2024
هۆرڤان رەفعەت
پێشانگەی شێوەکار  بەهێز نامیق لە هەولێر
پێشانگەی شێوەکار بەهێز نامیق لە هەولێر
نیشانەکردن بەهێز نامیق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە گەلەری فرێمینگ لە هەولێر پێشانگەیەکی شێوەکاری کرایەوە، تێیدا 17 تابلۆ خرانەڕوو و دووبارە کەرستە بەکارهاتووەکان، بەکارهێنراونەتەوە.
 
پێشانگەکە ئێوارەی شەممە 7ـی تەمموزی 2024 تایبەت بە بەرهەمەکانی شێوەکار بەهێز نامیق عەلی بوو کرایەوە و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، ئەمەش شەشەمین پێشانگەی تایبەتی ئەو شێوەکارەییە.
 
بەهێز نامیق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەشەمین پێشانگەی تایبەتی 17 تابلۆ لەخۆدەگرێت، کە لە کەرستەی بەکارهاتوو ئامادەکراون. ئەویش ئەو دارانەیە کە بەردی مەڕمەڕی لەسەر دەبڕدرێت.
 
چالاکییە هونەرییەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی هێلان کرایەوە کە پڕۆژەیەکی پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانییە لە عێراق، بەهاوبەشی لەگەڵ فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژناموانی و گەلەری سێڤ.
 
پڕۆژەی هونەریی هێلان، نزیکەی سێ ساڵە بەردەوامە و هەفتانە چالاکی کولتووری و هونەری بۆ هونەرمەندان سازدەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە