کڵاوەکەی هاریسۆن فۆرد بە زیاتر لە 150 هەزار دۆلار دەخرێتە مەزادەوە

13-06-2021
سۆران عومەر
نیشانەکردن هاریسۆن فۆرد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە  فرۆشگەیەکی تایبەت بە پاراستنی کەرەستە دیارەکانی ئەو فیلمانەی لە رابردوودا بەرهەمهاتوون، ژمارەیەکی زۆر لەو کەرەستانە دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە.

لەو دووکانەدا کە نزیکەی 1200 کەرەستەی جۆراوجۆری  فیلمی نزیکەی 60 ساڵی رابردووی تێدایە، کەرەستەکان کڵاو، چاویلکە و چەندین جۆری دیکەی جلوبەرگ و ئامێری تێدایە، کە لەلایەن ئەکتەرەکانەوە لەکاتی وێنەگرتنی فیلمەکاندا بەکارهاتوون؛ یەکێک لەوانەش کڵاوەکەی ئەکتەری  بەنێوبانگی ئەمریکی، هاریسۆن فۆرد-ە، کە لە فیلمی ئیندیانە جەونز لەسەری دەکرد.

ئەو کڵاوە دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە و نرخەکەشی پێشبینی دەکرێت لەنێوان 150 هەزار بۆ 250 هەزار دۆلار بێت.

هەر لەو شوێنەشدا چاویلکە و دار عەساکەی هاری پۆتەر نمایشکراون، کە لەلایەن دانیاڵ رادکلایفەوە بەکاردەهێندران لەکاتی وێنەگرتنی هاری پۆتەردا.

هەر لەو زیادکردنە ئاشکرایەدا لە کالیفۆرنیا، کەرەستە و جلوبەرگی تایبەت بە ژمارەیەکی دیکەی فیلمی دیار و بەنێوبانگ نمایشکراون، وەکو کەرەستەی فیلمەکانی وەکو فیلمی ستار وارس، تێرمینەیتەر، باتمان و  چەند فیلمێکی دیکەش.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەرمەند جەنگیز یازگی، لە بەرنامەی دیاسپۆرای رووداو لە بەرلین

جەنگیز یازگی ئەلبوومێکی 12 تراكی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند جەنگیز یازگی کە خەڵکی سێرتی باکووری کوردستانە، زۆرتر لە بەرنامەی "کورد ئایدڵ" ناسرا، ئێستاش لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەواداری زۆری هەیە، بەمزووانە ئەلبوومێکی 12 تراکی بڵاودەکاتەوە.