رووداو دیجیتاڵ
سەندیکای بەرهەمهێنەرانی ئەمریکا، لیستی فیلمە بەربژێرەکانی بۆ خەڵاتی ساڵانەی بەرهەمهێنەرانی ئەمریکا راگەیاند، هەردوو فیلمی سینەمایی 'Avatar' و 'Top Gun' بەربژێری بەهێزن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.
ژمارەی ئەندامانی سەندیکای بەرهەمهێنەرانی ئەمریکا هەشت هەزار کەسە و لە بواری سینەما تایبەتمەندن و لە لیستی 10 فیلمە بەربژێرەکەی ئەمساڵیدا، ناوی فیلمی 'Black Panther: Wakanda Forever' بەرچاو دەکەوێت کە داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 800 ملیۆن دۆلارە.
لە کاتێکدا داهاتی 'Top Gun: Maverick' زیاتر لە یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە و داهاتی 'Avatar: The Way of Water' یەک ملیار و 749 ملیۆن دۆلارە.
خەڵاتی سەندیکای بەرهەمهێنەرانی ئەمریکا، یەکێک لەو خەڵاتانەیە کە چانسی زۆر بە فیلمی براوە دەدات ببێتە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکاریش.
هەر لە لیستەکەدا فیلمی 'CODA'، 'Nomadland'، 'The Banshees of Inisherin'، 'The Fabelmans'، ' Everything Everywhere All at Once' و 'Elvis' بەرچاو دەکەون.
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی سەندیکای بەرهەمهێنەرانی ئەمریکا لە 25ـی شوباتی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و خەڵاتەکانی ئۆسکار لە 12ـی ئازاری 2023 دابەش دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ