دوای نۆ مانگ لە ئامادەکاری (وشەی نا) لە هەولێر نمایش دەکرێت

21-10-2025
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
کارمەند خدر لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)
کارمەند خدر لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)
نیشانەکردن رۆژی هیوا جەمال وشەی نا شانۆی سات کارمەند خدر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، شانۆگەریی (وشەی نا) کە بەرهەمێکی نوێی (شانۆی سات)ـە، لە هۆڵی چالاکیی قوتابخانەکانی هەولێر نمایش بکرێت و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
لە شانۆگەرییەکەدا ژمارەیەک شانۆکار رۆڵی تێدا دەگێڕن، نۆ مانگ پرۆڤەی بۆ کراوە. شێوازی نووسین و ئامادەکردنی دەقەکەی لە رێگەی پرۆڤەی رۆژانەوە بووە، تێیدا ئەکتەرەکان رۆڵی سەرەکییان لە داڕشتنی دەق و دەرهێناندا گێڕاوە.
 
کارمەند خدر، یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی شانۆگەرییەکە، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال) لە تۆڕی میدیایی رووداو،
رایگەیاند: "لە رووی هونەری و جەستەییەوە بە تەواوی ئامادەین، بەڵام لە رووی دەروونییەوە تۆزێک پەشۆکاوین، چونکە دوای هەشت بۆ نۆ مانگ ماندووبوون، هەموو هەوڵەکانمان لە ماوەی کاژێر و نیوێکدا پێشکێش دەکەین، بەڵام هەستێکی خۆشە کاتێک دەبینین بینەران چێژی لێ وەردەگرن".
 
جەختی لەسەر گرنگیی شانۆ لەو سەردەمەدا کردەوە و گوتی: "بە رای من هیچ شتێک جێی شانۆ ناگرێتەوە و کاریگەریی خۆی لە هەموو سەردەم و کۆمەڵگەیەکدا هەیە. شانۆ بۆ ئێمە عەشق و ئەرکێکە لەسەر شانمان، بۆیە نابێت بارودۆخەکان رێگر بن لە بەجێگەیاندنی". 
 
کارمەند خدر نیگەرانیی خۆی نیشاندا لەوەی شانۆ لە پایتەخت بەرەو قەیران دەچێت، چونکە بەشێک لە شانۆکاران بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە ژیانی رۆژانەوە، هەست بەو بەرپرسیارێتییە ناکەن.
 
سەبارەت بە شێوازی کارکردنیان، روونیکردەوە، (شانۆی سات) 
گرووپ نییە، بەڵکو شێواز و رێبازێکی تایبەتی شانۆییە، تێیدا ئەکتەر سەنتەری هەموو شتێکە. هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی سدیق حەسەن کرد وەک "چاودێر و ناوبژیکار" لەنێوان دەق و دەرهێناندا، کە ئەرکی ئەوەیە ناوبژیوانی لەنێوان کەسایەتیی خودی ئەکتەر و ئەو رۆڵەی لەسەر شانۆ دەیگێڕێت، بکات.
 
ئەو ئەکتەرانەی لە (وشەی نا) رۆڵ دەگێڕن بریتین لە: کارمەند خدر، زیاد کەریم، نەواز محەممەد، پێشەوا محەممەد و بڵند کاوە.
 
نمایشەکە ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێدەکات و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت. نمایشەکە رۆاژنە کاژێر 17:00 لە هۆڵی چالاکیی قوتابخانەکان لە هەولێر دەبێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.