رووداو دیجیتاڵ
بەربژێرەکانی خەڵاتی 97ـەم خولی ئۆسکار ئەمڕۆ پێنجشەممە راگەیێنران. رێوڕەسمی راگەیاندنی ناوی بەربژێرەکان لە شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو. بەهۆی ئەوەی چەند رۆژێکە شارەکە ئاگرێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە، رێوڕەسمەکە دوو جار دواخرا.
بەشێک لە خەڵاتەکانی ئۆسکار، کە بەرزترین خەڵاتی سینەماییە، بە هەریەک لە باشترین فیلمی ساڵ، باشترین خانمە ئەکتەر، باشترین ئەکتەری پیاو، باشترین ئەکتەری پاڵپشت [رۆڵی لاوەکی]، باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشت، باشترین دەرهێنەر، باشترین چیرۆکی رەسەن، باشترین چیرۆکی وەرگیراو، باشترین وێنەگرتن، باشترین ئێدیتینگ، باشترین فیلمی نێودەوڵەتی، باشترین دیزاینی جلوبەرگ، باشترین مەیکئەپ، باشترین فیلمی ئەنیمەیشن و باشترین بەڵگەفیلم.
خەڵاتی ئۆسکار لەلایەن ئەکادیمیای هونەر، زانست و وێنەی جوڵاو دەبەخشرێت کە بە The Academy ناسراوە.
دەنگدانی لیژنە، کە 10 هەزار ئەندامن، لەسەر بەربژێرەکان لە 11-02-2025 کۆتایی دێت و لە 02-03-2025، خەڵاتەکان دابەش دەکرێت. رێوڕەسمەکە لە هۆڵی دۆڵبی لە هۆڵیوود لە لۆس ئەنجلس بەڕێوەدەچێت، ئەو رۆژە 23 خەڵاتی ئۆسکار دابەش دەکرێن. کۆنان کریستۆفەر ئۆبرێین، ئەکتەری کۆمیدی، رێوڕەسمەکە پێشکێش دەکات.
خەڵاتی ئۆسکار لەلایەن جۆرج ستانلییەوە نەخشێندراوە کە لە شێوەی سێدریک گیبۆنسە کە یەکەمجار دیزاینەکەی داڕشت، یەکەم رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە ساڵی 1929 بوو، لە 1930 بۆ یەکەمجار رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکە لە رادیۆ گواستراوەتەوە و لە 1953 بۆ یەکەمجار لە تەلەڤزیۆن پەخشکرا.
پار، فیلمی ئۆپنهایمەر جیهانی تووشی شۆک کرد و حەوت خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە لەنێویاندا؛ (ئەکتەری سەرەکی، وێنەگرتنی جووڵاو، ئەکتەری پاڵپشتیکار، ڤیدیۆ ئێدیتینگ، میوزیک، دەرهێنان، باشترین فیلم).
بەربژێرانی خەڵاتی 97ـەمین خولی ئۆسکار بۆ فیلمەکانی ساڵی 2024 بەم شێوەیەن:
باشترین فیلم
• Anora
• The Brutalist
• A Complete Unknown
• Conclave
• Dune: Part Two
• Emilia Pérez
• I'm Still Here
• Nickel Boys
• The Substance
• Wicked
باشترین ئەکتەری ژن
• سینسیا ئێریڤۆ (لە فیلمی Wicked).
• کارلا سۆفیا گاسکۆن (Emilia Pérez).
• مایکی مادیسن (Anora).
• دێمی موور (The Substance).
• فێرناندا تۆرێس (I'm Still Here).
باشترین ئەکتەری پیاو
• ئادریێن برۆدی (The Brutalist).
• تیمۆسی شالامێت (A Complete Unknown).
• کۆلمان دۆمینگۆ (Sing Sing).
• رالف فیەنێس (Conclave).
• سێباستیان ستان (The Apprentice).
باشترین ئەکتەری پاڵپشتیکاری ژن
• مۆنیکا باربارۆ (A Complete Unknown).
• ئاریانا گراندێ (Wicked).
• فێلیسیتی جۆنز (The Brutalist).
• ئیزابێلا رۆزەلینی (Conclave).
• زۆوی سالدانیا (Emilia Pérez).
باشترین ئەکتەری پاڵپشتیکاری پیاو
• یورا بۆریسۆڤ (Anora).
• کیەران کەلکن (A Real Pain).
• ئیدوارد نۆرتن (A Complete Unknown).
• گای پیەرس (The Brutalist).
• جێرەمی سترۆنگ (The Apprentice).
باشترین دەرهێنەر
• شۆن بەیکەر (Anora).
• برەیدی کۆربێت (The Brutalist).
• جەیمس مانگۆڵد (A Complete Unknown).
• جاکی ئۆدیارد (Emilia Pérez).
• کۆرالی فارگیت (The Substance).
باشترین چیرۆکی رەسەن و باشترین چیرۆکی وەرگیراو
• Anora
• The Brutalist
• A Real Pain
• September 5
• The Substance
• A Complete Unknown
• Conclave
• Emilia Pérez
• Nickel Boys
• Sing Sing
باشترین وێنەگرتن [سینەماتۆگرافی]
• The Brutalist
• Dune: Part Two
• Emilia Pérez
• Maria
• Nosferatu
باشترین گۆرانی
• Emilia Pérez
• The Six Triple Eight
• Sing Sing
• Elton John: Never Too Late
باشترین فیلمی نێودەوڵەتی
• I'm Still Here
• The Girl With the Needle
• Emilia Pérez
• The Seed of the Sacred Fig
• Flow
باشترین فیلمی ئەنیمەیشن
• Flow
• Inside Out 2
• Memoir of a Snail
• The Wild Robot
باشترین ڤیژوەڵ ئیفێکت
• Alien: Romulus
• Better Man
• Dune: Part Two
• Kingdom of the Planet of the Apes
• Wicked
باشترین بەڵگەفیلم [دۆکیومێنتەری]
• Black Box Diaries
• No Other Land
• Porcelain War
• Soundtrack to a Coup d'Etat
• Sugarcane
باشترین دەنگ
• A Complete Unknown
• Dune: Part Two
• Emilia Pérez
• Wicked
• The Wild Robot
باشترین مەیکئەپ و ستایلی قژ
• A Different Man
• Emilia Pérez
• Nosferatu
• The Substance
• Wicked
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ