فیلمی 'Anora' سێ خەڵاتی سپێرتی بەدەستهێنا

23-02-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن Anora سپێرت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

40ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی سپێرت بۆ بەرهەمە سەربەخۆکان بەڕێوەچوو و فیلمی "Anora" خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا.
 
رێوڕەسمەکە رۆژی شەممە 22ـی شوباتی 2025 (بە کاتی ئەمریکا)، رۆژی یەکشەممە 23ـی شوبات (بە کاتی کوردستان) لە سانتا مۆنیکای کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو.
 
"Anora" جگە لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین فیلم، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاوی بەدەستهێنا، بردنەوەی ئەو سێ خەڵاتە، فیلمەکە لە خەڵاتەکانی ئۆسکار نزیکتر دەکاتەوە کە بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئاشکرا بکرێن.
 
فیلمەکە باس لە ژنێکی لەشفرۆش لە برۆکلین دەکات کە پەیوەندی لەگەڵ کوڕی دەوڵەمەندێکی روسیایی هەیە.
 
خەڵاتی ئێندەپێندنت سپێرت (Independent Spirit Awards) دەبەخشرێتە بەرهەمە سینەمایی و تەلەڤزیۆنییە سەربەخۆکانی ساڵ.
 
فیلمی "A Real Pain" دوو خەڵاتی سەرەکیی لە رێوڕەسمەکەدا بەدەستهێنا، ئەویش باشترین سیناریۆ و باشترین ئەکتەری پاڵپشتە.
 
بۆ بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەکان، زنجیرەی "Shōgun" خەڵاتی باشترین زنجیرەی بەدەستهێنا کە چیرۆکەکەی نوێیە، هەروەها زنجیرەی "Baby Reindeer" توانی سێ خەڵات بەدەستبێنێت، ئەویش باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو، باشترین ئەکتەری لاوەکی پیاو و باشترین نواندنی تایبەت بوو. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماتیۆ پێری، ئەکتەری ئەمریکی - کەنەدی

پزیشکێک بەهۆی مردنی ئەستێرەیەکی (Friends) زیندانیکرا و سێی دیکەش دادگەیی دەکرێن

پزیشکێکی ویلایەتی کالیفۆرنیا کە ماددەی 'کیتامین'ـی بۆ ماتیۆ پێری، ئەستێرەی زنجیرەی (Friends) دابینکردبوو، سزای 30 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا؛ بەمەش بووە یەکەم کەس لە دۆسییەی گیانلەدەستدانی ئەو ئەکتەرە سزا بدرێت.