رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەندی بەنێوبانگی جیهانی، سامی یوسف، داوا لە هونەرمەندی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، پەیام عەزیزی، دەکات لە کۆنسێرتی داهاتوویدا لەگەڵی لەسەر ستەیج بێت و پێکەوە دوێتێکی کوردی بڵێن.
دوێنێ شەممە، 23-08-2025، سامی یوسف لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی کولتووریی 'ECSTASY: Between Two Seas' (سەرمەستی: لە نێوان دوو دەریادا) لە یاریگەی فێستیڤاڵ پارک یەنیکاپی لە ئیستەنبوڵ کۆنسێرتێکی بەڕێوەبرد کە نزیکەی 25 هەزار کەس ئامادەی بوون.
پێش دەستپێکردنی کۆنسێرتەکە، سامی یوسف داوای لە پەیام عەزیزی کرد گۆرانیی (یا رەسوڵەڵڵا، یا شای مەدینە) بڵێت. لە کاتی گۆرانیگوتنەکەدا، سامی یوسف بە گەرمی پێشوازی لە پەیام عەزیزی کرد، شان و روومەتیشی ماچ کرد.
پەیام عەزیزی، لەمبارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "من لەسەر بانگهێشتی فەرمیی هونەرمەند سامی یوسف لەوێ بووم و لە شوێنی ڤی ئای پی شوێنی بۆ دانابووم. پێی گوتم دەبێت لە کۆنسێرتی داهاتوومدا لەگەڵم لەسەر ستەیج بیت و دوێت بکەین."
پەیام عەزیزی، هونەرمەندێکی دیاری بواری تەسەووف و عیرفانە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. ئەو دوو هونەرمەندە پێشتر پێکەوە گۆرانیی "یا رەسوڵەڵڵا، یا شای مەدینە"یان گوتووەتەوە کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی جیهانیی هەبوو.
سامی یوسف، یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی جیهانی ئیسلامی و زیاتر لە یەک ملیار کەس گوێگری بەرهەمەکانیەتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ