نمایشی فیلمی "تیمساح" لە سینەماکان دەستپێدەکات

24-08-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
پۆستەر و ترەیلەری فیلمەکە.
پۆستەر و ترەیلەری فیلمەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نمایشی فیلمی کرۆکەدایل "تیمساح"، کە تێیدا هونەرمەندان هەردی سەلامی و ئەیام ئەکرەم ئەکتەری سەرەکین، لە سینەماکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات.
 
بڕیارە رۆژی 27ی ئاب نمایشی فەرمی و 28ی ئاب نمایش بۆ بینەران لە سینەماکانی ئەو سێ پارێزگایەی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات؛ رۆژانی دواتریش لە کەرکووک و هەڵەبجە.
 
سەید کەمال کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی کرۆکەدایل "تیمساح" کردووە. ئەو لەبارەی ناوی فیلمەکەوە بە رووداوی گوت، سوپرایزە و لە سینەماکان بۆ بینەران ئاشکرا دەبێت.
 
هەروەها لەبارەی پەیامی فیلمەکەوە ئاماژەی بەوە کرد، مادەی هۆشبەر لەنێو کۆمەڵگەدا هێندە بڵاوبووەتەوە و رێژەکەی بە جۆرێک مەترسیدارە، کە شایانی ئەوەیە فیلمی لەسەر دروست بکرێت؛ "پەیامی ئێمە بێگومان هۆشیارکردنەوەیە".
 
چیرۆکی فیلمەکە باس لە لێکۆڵەرێکی هێزە ئەمنییەکان دەکات کە چۆن دەبێ بتوانێت بازرگانەکانی مادەی هۆشبەر بدۆزێتەوە.
 
حەمە ڤاینەر، دیمەن زەندی، حەمید یوسف و محەممەد شێروانی بەشێکی دیکەن لە ئەکتەرانی نێو فیلمەکە.
 
بە گوتەی سەید کەمالی دەرهێنەر، فیلمەکە ئاستێکی باڵای تەکنیکی هەیە و تەواوی دیمەنەکان لە هەولێر تۆمارکراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە