کچانی حەنا گۆرانیی 'مەلوول گیان' دەڵێنەوە

27-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
گرووپی میوزیکیی کچانی حەنا
گرووپی میوزیکیی کچانی حەنا
نیشانەکردن گرووپی میوزیکیی کچانی حەنا
A+ A-

رووداو- هەولێر

گرووپی میوزیکیی کچانی حەنا کە لە کۆمەڵێک کچی کوردی ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکدێن و نیشتەجێی پارێزگای خوزستانن، نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپێک بەناوی "مەلوول گیان" بڵاوکردەوە.
 
گۆرانیی "مەلوول گیان" پێشتر لەلایەن چەند هونەرمەندێک گوتراوە، بەتایبەتیش لەلایەن هونەرمەند ناسر رەزازییەوە. 
 
زەهرا و رەیحانە مورادی، دوو خوشکی دووانەن و گۆرانیبێژی سەرەکیی گرووپەکەن و گۆرانییەکەیان بە دەنگی خۆیان تۆمارکردووەتەوە. مەهدی نادی سەفایی کاری میوزیکی بۆ کردووە، سارا باروئی و نێرگس ئەیوبی بە ژەنینی سێتار و مەهنا وەحدەت نیا بە دەف لێدان بەشدارن.
 
رەزا جوبەند، کاری وێنەگرتن و مۆنتاژی بۆ ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە کردووە، ئەندامانی گرووپەکەش بە جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڵگەفیلمی خولەپیزە

خولەپیزە چۆن ژیا و چۆن گیانی لەدەستدا؟

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 70 ساڵ بەسەر رووداوەکاندا، بەڵگەفیلمێکی نوێی تۆڕی میدیایی رووداو، وردەکاریی ژیان و بەسەرهاتی مەحموود محەممەد، ناسراو بە خولەپیزە و هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە کە لە چلەکانی سەدەی رابردوودا دژی حکومەتی پاشایەتیی عێراق چەکیان هەڵگرت.