رووداو دیجیتاڵ
"Eddington" نوێترین فیلمی دوو ئەستێرەی دیاری سینەمای هۆلیوودە، ئەویش ئێما ستۆن و خواکین فینێکسە، پێشاندانی تایبەتی لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
ئەو دوو ئەستێرە سینەماییە لەگەڵ ئاری ئاستەر، دەرهێنەری فیلمەکە، لە پێشاندانی فیلمەکە ئامادەبوون.
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای "A24"ـە، باس لە شارۆچکەیەکی بچووکی نیو مێکسیکۆ دەکات لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئاری ئاستەر، گوتی: "لە نیو مێکسیکۆ گەورە بووم و زۆر بە باشی نیو مێکسیکۆ دەناسم. سانتا فێی و ئەلبوکێرکیم باشتر دەناسم وەک لە شارۆچکە بچووکەکان، بۆیە بە ئۆتۆمبێل بە هەموو نیو مێکسیکۆدا گەڕام و توێژینەوەم کرد و چاوم بە خەڵک کەوت."
ئاستەر، ستایشی کارکردن لەگەڵ ئێما ستۆن کرد و گوتی: "ئەو کەسێکی زۆر نایابە و بە شێوەیەکی لە رادەبەدەر ئاقڵە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ناوبانگەی هەیەتی."
بڕیارە فیلمەکە لە 5ـی تەممووز 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشانبدرێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ