خانمە هونەرمەندی نێوداری کورد، هانی نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی شەو لە شاری هەولێر کلیپکرد، کە لەلایەن کوڕەکەیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
لەمبارەیەوە هونەرمەند هانی بەرووداوی راگەیاند" ئەم گۆرانییە یەکێكە لە گۆرانییە جوانەکانی من، کە کوڕەکەم، سیامەند محەممەدی پرۆدیوسەری بەرهەمەکەیە، هەروەها تێکستی گۆرانییەکە لە تێکستی مامۆستا هێمنەو ملیۆدی گۆرانییەکەش لەلایەن ئارش سەلامی نووسراوە".
هونەرمەند هانی لەبارەی کلیپەکە گوتی" کاری دەرهێنانی ئەم ڤیدیۆکلیپە لەلایەن دەرهێنەری گەنج، سەعید محەممەدی جێبەجێکراوە، بەشێوازێكی زۆر پرۆفیشناڵانە بەرهەمهاتووە، لە شاری هەولێر وێنەی گیراوەو عەلی جەمیل رۆڵی لە نێو کلیپەکەدا بینیوە، کاری دیزاینی جلوبەرگەکەشم لەلایەن رەهێل فاشێونەوە کراوە، هەروەها کاری مەیکئەپیش لەلایەن کلاسیک سپای هەولێر کراوە، ئۆرمیدیا سپۆنسەری کلیپەکەی کردووە، لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بەردیدی هەوادارنم".
دەربارەی میوزیکی گۆرانییەکە، هانی دەڵێت" هەڵبەتە میوزیکی گۆرانییەکەش بەشێوازی میوزیکی سەردەم و هاوچەرخ دانراوە، پێموایە لەلایەن نەوەی نوێ و تازە پێگەیشتووەکان پێشوازییەکی زۆر باشی لێ بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم گۆرانییە لە هەموو کارەکانی پێشووم جیاوازترەو گۆڕانکارییەکی باش لە ئەداو میوزیک کراوە، هیوادارم بەدڵی هەموو لایەک بێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ