کولتوور و ستایل
ئەو خانمە گۆرانیبێژە ڤیدیۆکەی بە ناونیشانی "لە هەموو ساتێکدا پشتی پێببەستن" بڵاوکردووەتەوە
رووداو - هەولێر
فەیروزی خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا چەند نزایەک لە کتێبی پیرۆز دەخوێنێتەوە.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە توویتەکەی بە ناونیشانی "لە هەموو ساتێکدا پشتی پێببەستن" بڵاوکردووەتەوە و لەگەڵیدا لینکێکی یوتیوبی داناوە کە ڤیدیۆکەیە و تێیدا لە خودا دەپاڕێتەوە جیهان رزگاربکات.
فەیرووز لەو گرتە ڤیدیۆییەدا لە نزاکەیدا لە خوا دەپاڕێتەوە و دەڵێت، "خودایا، گوێ لە وشەکانم بگرە! لە هاوارم رابمێنە! دەنگی نزاکەم ببیستە ئەی پەروەرێن و خودای من! لەبەر ئەوە من نوێژت بۆ دەکەم ... نزاکەم روو لە تۆ دەکەم و چاوەڕێدەبم ..."
ساڵانە فەیرووز لە رۆژی "هەینیی مەزن"ـدا کەنیسە یان دێرێکی لوبنانی هەڵدەبژارد کە تێیدا کتێبی پیرۆزی دەخوێندەوە، بەڵام ئەمساڵ بە چەند هەفتەیەک بەر لەو وادەیە لەناکاو لە ماڵەکەی خۆیەوە دەرکەوت کە نزادەکات. وادیارە دەیەوێت بە هەمووان بڵێت "لە ماڵەوە بمێننەوە".
وێنەی ڤیدیۆکەی فەیرووز:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ