رووداو دیجیتال
عەلی ئینانر، هونەرمەندی باکووری کوردستان، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'رایا ئەزرینگان' بڵاوکردوە کە چیرۆکی گەنجێکی عاشقی باکووری کوردستان دەگێڕێتەوە.
گۆرانییەکە لە تێکستی و ئاوازی عەلی ئینانرە و لە یوتیوب و سەرجەم پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان بڵاوکراوەتەوە.
عەلی ئینانەر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چیرۆکی گۆرانییەکە راستەقینەیەوە و باس لە گەنجێکی عاشق دەکات و گوتی "حەوت ساڵ لەمەوبەر لە دێرسیم بووم و چوومە وێستگەی پاس بۆ کڕینی بلیت، گەنجم بینی، بەڵام بارودۆخی زۆر خراپ بوو، دڵتەنگ بوو و چووم و لێم پرسی چی روویداوە؟ ئەویش چیرۆکەکەی بۆ گێڕامەوە، چیرۆکەکە درێژە، بەڵام بە کورتی گوتی؛ با بڕۆم، ئازیزێکم لە ئەرزینجان هەیە و دەخوێنێت، لە گەراجەوە دەیبەم و لە چاوەڕاونیدام".
ئەم بەرهەمە بەشێوەی ڤیدیۆ بەرهەمهاتووە و مستەفا دەمیر کاری بۆ کردووە و میکس و ماستەرینگی لەلایەن عەزیز یگیتەوە بۆ کراوە و لە دەرهێنانی محەممەد گەردییە.
عەلی ئینانر لە 1982 لە دێرسیمی باکووری کوردستان لە دایکبووە، لە شاری ئەدەنە گەورە بووە، لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا لە باووری کوردستان دەژی، ماوەی 15 ساڵە لە هونەری میوزیکدا کاردەکات و سێ ئەلبوومی دیجیتاڵی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ