رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، کۆرپەلە ناکامەکان ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان زیاترە بەراورد بەو کۆرپەلانەی ماوەی خۆیان تەواو دەکەن.
توێژینەوەکە زانیارییەکانی پێنج هەزار و 844 کۆرپەلەی لەخۆگرتووە و ئاشکرای دەکات، ئەو کۆرپانەی پێش هەفتەی 36ـی دووگیانی لەدایکدەبن، ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکانی ئەنفلەوەنزا و دەردەسەرما RSV زۆرە و دەشێت لە چاودێریی چڕ بخەوێندرێن.
د. دانیێڵ گۆلاند، پسپۆڕ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: منداڵانی ناکام هەمیشە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە تووندەکان و بەتایبەتیش هەوکردنەکانی کۆئەندامی هەناسە زیاترە، چونکە بەرگریی جەستەیان لاوازە و هێشتا بە تەواوی گەشەی نەکردووە، لەدایکدەبن.
پسپۆڕان رێنوێنیی دایکانی منداڵی ناکام دەدەن کە زۆر بایەخ بە کاتی کوتانی منداڵەکانیان بدەن، بۆ ئەوەی پەتاکان بە سووکی بگرن.
پاشهاتەکانی لەدایکبوونی پێشوەختە
ناڕێکیی فەرمانەکانی مێشك
هەوکردن
هەناسەتەنگی
تووشبوون بە جەڵتە
ئیفلیجیی مێشک
نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
ناڕێکیی گەشە
لاوازیی بەرگریی جەستە
ئاسان تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ