رووداو - تەندروستی
کاترین ئۆهارای 71 ساڵ، خانمە ئەکتەری کەنەدی و دانیشتووی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد، هەرچەندە تائێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی دیار نییە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەهۆی کێشەی دڵەوە بووبێت.
گوتەبێژی فریاکەوتنی لۆس ئەنجڵس لە ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەو خانمە ئەکتەرە بە دۆخێکی سەختەوە کێشە بۆ دروستبووە و گیانی لەدەستداوە. پاشانیش کەسە نزیکەکانی هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ ئەو دۆخە دەگمەنەی کە ماوەکانی رابردوو کاترین خۆی رایگەیاندبوو ''دڵی لای راستە و لای چەپ نییە'' کە حاڵەتێکی سکماکییە.
ئەو خانمە بەنێوبانگترین فیلمەکانی بریتی بوون لە Beetlejuice، Home Alone و Christopher Guest mockumentaries.
بەگوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، بوونی دڵ لەلای راست نەخۆشییەکی سکماکییە و دوو جۆری هەیە، لە یەکێکیان تەنیا دڵ دەکەوێتە لای راست، دووەمیان دڵ و هەموو کۆئەندام و پێکهاتەکانی ناو سینگ و سک، لە شوێنی خۆیان نین و چەپ و راست دەبن.
بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان، لە جیهاندا وا دەخەمڵێندرێت، لە هەر 12 هەزار منداڵێک کە لەدایک دەبێت، یەکێکیان دڵی دەکەوێتە لای راستەوە.
ئەمەش بزانە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ